بەردەوام بوونی وەرزشوانانی کورد لە بەدەست هێنانی میداڵی جیهانی

14:40 - 7 رەشەمه 2717
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد لە بە دەستهێنانی میداڵە جیهانییەکان، وەرزشوانێکی کورد خەڵکی کامیاران میداڵی زێری له وڵاتی گورجستان بە دەست هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، وەرزشوانێکی لاو خەڵکی کامیاران بە ناوی \"مەوید یەزدانی\" لە کێبڕکێی نێونەتەوەیی پاورلیفتینگ کە لە وڵاتی گورجستان بەڕێوەچوو، توانی میداڵی زیڕ لە گەردانی بکات.

ئەو وەرزشوانە لاوە لە کێشی ٧٥ کیلۆ توانی بە سەر ڕکەبەرەکەیدا سەرکەوێت و میداڵی زیڕ بۆ خۆی لەو کێبڕکێە نێونەتەوەییەدا، مسۆگەر بکات.

لاوانی کورد بەردەوام لە بواری وەرزشدا لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنن و تەنانەت لە ئاستی جیهانیشدا بەشداریی بەرچاویان هەیە.