بەردەامیی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی کوردستان
21:58 - 14 پووشپەڕ 2717
ئاژانسی کوردپا: ئاگرکەوتنەوە بەردەوامەکان لە دارستانەکانی کوردستان بووەتە هۆی سووتان و لەناوچوونی بەشێکی بەرچاو لە دارستانه و لێڕەواوەکانی زاگرۆس.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ١٣ پووشپەر، دارستانەکانی گوندی گاگل و سەوڵاوا لە نزیک کارگەی ئاردی ئەو شارە ئاگریان گرت.
دەوتری، ئەو ئاگرکەوتنەوەیە نزیکەی ٢٠ هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەی گوندی گاگلی سووتاندووە.
کونتڕۆڵی ئەو ئاگرکەوتنەوە بە هاوکاریی خەڵکی گوندی گاگل و گوندەکانی دەورووبەر و ئەنجوومەنی سەوزی چیا بووە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، لە هەمان ڕۆژ دارستانەکانی دەورووبەری گوندی\"سەرەدەرە\" سەر بە شاری پاوە ئاگری تێبەردرا.
ئەو ئاگرکەوتنەوە خەساری بە ژینگە و لەوەڕگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە و بە هاوکاری خەڵک و ئەنجومەنی \"ژیوار\"ی شاری پاوە کونتڕۆڵ کرا.
دارستانەکانی دەورووبەری گوندی\"شمشێر\" لە لایەن کەسانێکی نەناسراوە ئاگری تێبەر درا و بوو بە هۆی زەرەر و زیان گەیاندنی دارستانەکانی ئەو گوندە.
ئەو ئاگرکەوتنەوانە لە مێژ ساڵە بە شێوەی ئاشکرا لە لێڕەوارەکانی زاگرۆس دەستی پێکردووە و ساڵانه بە هۆی سووتانی دارستان و لەوەڕگەی ناوچەکانی کوردستان بەشێکی زۆر لە شوێنێ حەوانەوەی گیانلەباران و ئیکوسیستمی ناوچەکە لەناو دەچێت.
هاووڵاتییانی کوردستان لە سەر ئەو باوەڕەن کە ئەو ئاگرکەوتنەوانە دەستکردن و تەنیا لە لایەن ئەندامانی سپای پاسدارانەوە بۆ تێکدانی ژینگە و سروشتیی کوردستان ئەنجام ئەدرێت.