بەردشکێنیی کانگاێک لە شاری قوروە ، گیانی کرێکارێکی ئەستاند

20:27 - 3 سەرماوەز 2716
ئاژانسی کوردپا: ڕووداوی کار لە کانگای زێر لە شاری قوروە، گیانی کرێکارێکی ئەستاند.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کرێکارێکی تەمەن ٢٨ ساڵ، کە لە کانگای زێری \"ساریگوونی\" لە شاری قوروە سەرقاڵی کار بووە، بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە.

شوناسی ئەم کرێکارە، \"موحسێن خودابەندە لوو\" ڕاگەیەندراوە

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا پێش هاتووە کە ئەم کرێکارە ، سەرقاڵی کار و تووشی ڕووداوی کار بووە.

بەپێی ماددەی ٩١ی یاسای کار، خاوەنکار ئەرکی دابین کردن، بارهێنان و چاوەدێری دڵنیای و تەندروستی کرێکارانی لە ئەستۆ دایە.

کانی زێری قوروە لە ٩٠ کیلۆمێتری ڕۆژهەڵاتی شاری سنە هەڵکەوتووە.

ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدایە کە لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە پارێزگای سنە،لانیکەم ٩ کرێکار بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە.