بەربەرکانێ لە نێوان گولـلە و دابینکردنی بژێویی ژیاندا

15:13 - 17 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، لە سنووری ئەو شارەدا، گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"فاخر عەبدوڵڵاهی\"، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی \"سەعید\"، خەڵکی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، گیانی لەدەست دا.

هێزەکانی سپای پاسداران، جێگیر لە پایگای سنووری \"نێڵان\" لە شاری پیرانشار، بەبێ ئاگادارکردنەوەی ئەم کۆڵبەرە کوردە، دەسڕێژییان لێکردووە.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە، ڕەوانەی شاری پیرانشار کراوە.