بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

15:26 - 2 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە، کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٣١ی خاکەلێوە، کرێکارێکی کورد بە ناوی \"زاهید دەرخۆش\" کوڕی رەسووڵ، بە هۆی بەربوونەوە، لە بیناییەکی نیوەکار لە شاری بۆکان،گیانی لە دەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، لە کاتی کارکردن تووشی ڕووداوە کار بووە و گیانی لە دەست داوە.

زاهید دەرخۆش، پاش بەربوونەوە و ڕەوانە کردنی بۆ نەخۆشخانە، بە هۆی قورسی برینەکانەوە، گیانی لە دەست داوە.

گیان لە دەستدانی بێ‌دەنگی کرێکاران دەستەواژەیەکە، کە لە نێوان چالاکانی مەدەنیی لە پەیوەندیی لەگەڵ مردنی سەدان کرێکار لە ساڵدا، کە تووشی ڕووداوی کار دەبەن، بە کار دەبرێت.