بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی کرێکارێکی جوانڕۆیی ئەستاند

10:41 - 6 رەشەمه 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕەشەمە، کرێکارێکی کورد بە ناوی "بەهمەن (حەیدەر) یەقووبی" خەڵکی شاری جوانڕۆ بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی سێ نهۆمی گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە لە گەڕەکی نەخۆشخانەی جوانڕۆ تووشی ئەو ڕووداوە ببوو.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندان، کرێکارێکی مەریوانی بە ناوی "عەبدوڵڵا رۆحی" بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە شاری زەنجان گیانی لەدەست دا.