بەربوونەوە لە بەرزایی کۆڵبەرێکی مەریوانیی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنە کرد

17:35 - 3 رەشەمه 2719

ئەمڕۆ شەممە، ٣ی ڕەشەمە، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "سەیوان سێفی" خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری سەوڵاوا، لە کاتی کۆڵبەریکردن لە ملەی تەتە بەربووەوە و بەسەختی بریندار بوو.

ئەو کۆڵبەرە لاوە، بەهۆی قورسیی برینەکانیەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنە کراوە.

دەوترێت ئەو کۆڵبەرە لەو ڕووداوەدا تووشی خوێن بەربوونی مێشک بووە.