بەربوونەوە لە بەرزایی، بریندار بوونی کۆڵبەرێکی لێ کەوتەوە
17:03 - 27 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێ بە دوای ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە سنووری شاری خۆی دەکەونە بۆسەی هێزە حکوومەتییەکانی ئێران و پاش ڕاودوونانیان یەکێک لە کۆڵبەران بە سەختی بریندار دەبێت.
شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردە \"جیهان محەممەد لوو\" ڕاگەیەندراوە، کە پاش بەربوونەوە لە بەرزایی لاقی بە سەختی بریندار دەبێت.
ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ورمێ دەکرێت و هەنووکە لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.
پزیشکانی نەخۆشخانە بە بنەماڵەی محەممەدلوویان ڕاگەیاندووە، کە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە ئەگەری پساندنی دەماری \"نخاغی\" هەیە.
باری ئەو کۆڵبەرانە، کەلوپەل و کەرەستەی بازرگانی شارە گەورەکانی ئێرانە، کە بەدەر لە یاساکانی گومروکی جێبەجێی دەکرێت.
بەپێی بەندی ١ ماددەی ٢ی شتومەکی قاچاغ، ئەگەر نرخی شتومەکە هاوردەکان کەمتر لە یەک میلیۆن تمەن بێت، تاوان نییە، لە حاڵێکدا زۆربەی کات نرخی شتوکەمە هاوردەکان لە لایەن کاسبکارانەوە کەمتر لەو بڕە پارەیە.
ناوەندە حکوومەتییەکان، لەگەڵ کۆڵبەران و کاسبکاران لە کوردستان لەژێر ناوی \"قاچاغچییانی شتومەک\" هەڵسوکەوت دەکەن، ئەمە لە کاتێک دایە کە دانیشتوانی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە هۆی نەبوونی هەلی کار و ڕوانینی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران لەو ناوچانە، هاووڵاتییانی کورد بە ناچاری ڕوو لە پیشەی پڕمەترسی کۆڵبەری دەکەن.