بەخشی ماژین لە پارێزگای ئیلام لە رێگای هاتوچۆ بێبەرییە

13:47 - 25 رێبەندان 2711
كوردپا: بەخشی \"ماژین\"‌ی سەر بە دەڕەشار بە یەكێك لە شوێنە بێ‌ئیمكانەتەكانی پارێزگای ئیلام دێتە ئەژمار و ئەو بەخشە رێگای هاتوچۆی لە ناوەندی پارێزگای ئیلامەوە نیە.

بەخشی ماژین لە نیوان سنووری هەر دوو پارێزگای لوڕستان و ئیلام هەڵكەوتووە و بۆ چوون بۆ ئەو بەخشە دەبێ‌یەكەم جار بچیتە جادەی پۆڵدوختەر - ئەندیمشك.

ئەمە لە حاڵێك دایە كە بەهۆی نەبوونی رێگا لە ناوەندی پارێزگای ئیلامەوە، دەبێ‌ئەو هەموو رێگایە ببڕی.

خەڵكی ماژین بەهۆی نەبوونی رێگای هاتوچۆ بۆ پارێزگای ئیلام بە ناچاری روو دەكەنە پارێزگای لوڕستان و ئەوەش كێشەی بۆ هاووڵاتییان درووست كردووە.

بەخشی ماژین لە نزیك رووباری \"سێمەڕە\" و سەر بە شاری دەڕەشارە و بە یەكێك لە بێبەش ترین شارۆچكەكانی پارێزگای ئیلام دێتە ئەژمار، حەشیمەتی بەخشی ماژین شەش هەزار كەسە.

هەواڵدەریی میهر بڵاوی كردەوە، ماژین نزیك بە 5 ساڵە كە كراوە بە بەخش و بێ‌ئیمكاناتی و هەژاری بە سیمای ئەو شوێنەوە بە روونی دیارە.