بەخشی "شێروان" لە ئیلام كرا بە شارستان

20:16 - 4 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: بەخشی شیروان لە پارێزگای ئیلام سەرەڕای نەبوونی هێندێ‌مەرجی پێویست دەبێتە شارستان.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، چەند ساڵ لەمەوبەر ژمارەیەك لە نووسەرانی ئەو شارە لەسەر داوای هاووڵاتیان، نامەیەكیان پێشكەش بە پارێزگاری ئیلام كردبوو.

فەرمانداری شاری ئیلامیش لە سەر داوای هاووڵاتیان سەرەڕای بە شارستان ناساندنی شێراون ناوەكەشی كرد بە \"سیروان\".

شاری مێژووی شێروان لە باكووری پارێزگای ئیلام و باكووری رۆژهەڵاتی شاری ئیلام هەڵكەوتووە.

بەخشی شێراوان كە ئێستاكە بۆتە \"سیروان\" 18 هەزار حەشیمەتی لە خۆ گرتووە و بە دەست نەبوونی نەخۆشخانە و هێندێ‌ئیداراتی دەوڵەتیەوە دەناڵێنێ‌.