بە ئەندام وەرگیرانی مێرمنداڵێکی کورد لەهەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران

14:14 - 20 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی کوردپا: یەکێک لەمێرمنداڵانی دەڕەشاری ئوستانی ئیلام چووە ریزی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی مێرمنداڵان، محەممەد رەزا گوڵی یاریزانی کوردی بانگهێشتی ئۆردووی هەڵبژاردەکە کردووە.

ئەو یاریزانە کوردە گۆڵپارێزی (دەروازەبانی) هەڵبژاردەی تۆپی پێی خوار تەمەن ١٦ ساڵی لە ئەستۆ دەبێت.

\"25860.jpg\"
محەممەد رەزا گوڵی خەڵکی دەڕەشاری ئوستانی ئیلام ،پێشتریش ئەندامی هەڵبژاردەی تۆپی پێی خوار تەمەن ١٣ ساڵ بووە
ئۆردووی ئامادەکاریی رێکەوتی ٢٢ی خاکەلێوە بە بەشداریی ٢٥ مێرمنداڵ لەتاران دەست پێدەکات.

محەممەدرەزا گوڵی خەڵکی شارستانی دەڕەشارە و پێشتریش ئەندامی هەڵبژاردەی تۆپی پێی خوار تەمەن ١٣ ساڵ بووە.

لە ئوستانی ئیلام دوو یانەی تۆپی پێی تەربیەت(پیاوان) و پالایشی گازی(کچان) هەیە.

ئەو مێرمندالە کوردە کە لە یانەیەکی ئوستانی خووزستاندا یاری دەکات پێشتر لە ئۆردووی وڵاتانی قەتەر و بلارووس بەشدار بووە.