بە یارمەتیی خێرخوازێکی سنەیی، شەش زیندانی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کران

11:29 - 21 خاکەلێوه 2722

خێرخوازێکی سنەیی بە دانی ١٠٠ ملیۆن تمەن پارە، توانی ٦ زیندانی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد بکات.

ئەو ٦ زیندانییە کە تووشی کێشەی ماڵی ببوون بە یارمەتیی ئەو خێرخوازە لە زیندان ئازاد کران.

ئەو خێرخوازە سنەییە هەروەها بەڵێنیی داوە کە سێ کەس لەو زیندانییانە بباتە سەر کار.

پێشتریش لە هەوڵێکی خێرخوازانەدا، بووک و زاوایەکی کوردی خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو، بە پارەی شاییەکەیان دوو زیندانییان لە زیندانی قەسری شیرین ئازاد کردبوو.