بە پێشکەش‌کردنی گوڵ، ڕێز لە کادرە دەرمانییەکانی نەخۆشخانەی "تەوحید"ی سنە گیرا

12:52 - 1 خاکەلێوه 2720

ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی و مافی مرۆیی سنە، بە ئامادەبوون لە نەخۆشخانەی "تەوحید"ی ئەو شارە، ساڵی نوێی کوردییان بە کۆمەڵگای پزیشکی، پەرستار و پێرسۆنیلی ئەو نەخۆشخانەیە کە لە ڕۆژە سەختەکاندا، لەخۆیان مایەیان داناوە، هەتا گیانی هاووڵاتییان بپارێزن، پیرۆزباییان کرد.

چالاکانی مەدەنیی کورد بە پێشکەش‌کردنی گوڵ  پیرۆزبایی ساڵی نوێی کوردییان لە تەواوی پێرسۆنێلی پزیشکیی ئەو نەخۆشخانەیە کرد و هیوای ساغی و سڵامەتییان بۆ بە ئاوات خواستن.

هەروەها ئەو چالاکە مەدەنییانە ڕێزیان لە هەوڵ و ماندووبوونی کادرە دەرمانییەکانی نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە گرت.