بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی سەربازێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

13:52 - 18 خەزەڵوەر 2718
ئاژنسی کوردپا: سەربازێکی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری کامیاران لە یەکێک لە پایگاکانی ئەو شارە، دەستی دایە خۆکوشتن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، سەربازێکی کورد خەڵکی گوندی \"زیویە\"ی شاری کامیاران، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شوناسی ئەو سەربازە کوردە بە ناوی \"بەرزان نەدیمی\" کوڕی مەحموود خەڵکی گوندی \"زیویە\" ڕاگەیاندراوە.

ئەو سەربازە کوردە، لە پایگای گوندی تیلەکۆ سەرباز بووە و کاتژمێر ٤ی بەیانی دەستی داوەته خۆکوژی و کوتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ، بە ناوی \"نەجمەدین شادفەڕ\"، خێزاندار و تەمەن ٣٢ ساڵ، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

پێشتریش، چەند سەربازێکی کورد لە پادگانی ئەرتەشی شارەکانی سنە، پیرانشار و سەقز دەستی داوەتە خۆکوژی و کوتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.