بە هۆی داڕمانی بینایەک لەخۆی دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا

13:57 - 12 خاکەلێوه 2715
ئاژانسی كوردپا: چەند رۆژ لەمەوبەر لەئاوایی\"قیلە لیق\"‌لەناوچەی قوتووری شارستانی خۆی، بە هۆی رووخانی دیوارێک، دوو هاووڵاتی كورد دەستبەجێ‌گیانیان لەدەست داوە و ٢ مێرمنداڵیش بریندار بوون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا و بەپشت بەستن بە یەكێك لە دانیشتوانی ئەو ئاواییە، روانینی ئەمنیەتی بەرپرسان بۆ سەر ناوچەكە بەتایبەت شارەوانی شاری خۆی و دابین نەكردنی كەلوپەلی ستاندارد و كۆن بوون و پرتووكاوی بیناكان، ئەو دوو هاووڵاتییە گیانیان لەدەست داوە.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە كوردانە قوتاز عەلی نژاد و سەبیعە جۆری راگەیەندراوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەشارەوانی شارستانی خۆی بە هەواڵنێری كوردپای راگەیاندووە، موهەندیس تیزپاز بەرپرسی شارەوانی خۆی زۆر بە راشكاوانە دژایەتی لەگەڵ دانیشتوانی كوردی ناوچەكە دەكات و تەنانەت هەڕەشەی پاكتاو كردنی لەو ناوچانە لێكردوون.

سەرچاوەكە باسی لەوەش كردووە، شارەوانی خۆی باسی لەوەش كردووە كە دانیشتوانی كوردی ئەو شارە مافی كڕین و فرۆشی زەمین و خانووبەرەیان نییە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە دۆخی ئەو دوو مێرمنداڵەی كە بە هۆی داڕمانی دیواری بینایەكەوە بریندار ببون، لەبەر دەستدا نییە.

بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی حكوومەتی بۆ ئاواییەكان، دانیشتوانی زۆربەی گوندەكان روویان لەشارەكان كردووە و ئەو خەڵكەی ناوچەکانی خۆی، لەرووی ناچارییەوە روویان لەشارەكان كردووە لەگەڵ كێشەی نیشتەجێ‌بوون بەرەوڕوون و خانووەكانیان لەلایەن شارەوانیەوە تێكد دەدرێت.

بەپێی ئامارە نیوە فەرمییەكان، كابینەی دەوڵەتی رۆحانی لەنێوان ١٦٠ پۆستی بەڕێوەبەریی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوادا تەنیا ٥ پۆستی بۆ كوردەكان لەبەرچاو گیراوە و لەوپێوەندییەدا حاسڵ داسە نوێنەری پێشووی سەردەشت و پیرانشار لەوتووێژ لەگەڵ ئاژانسی كوردپادا رایگەیاندبوو، كە خەڵك داواكارییان لەدەوڵەت و حەسەن رۆحانی و نوێنەرانی دەوڵەت هەیە و لەو بوارەوە دەوڵەت قەرزدارە.