بە هۆی خواردنی کارگی ژەهراوییەوە ٤٦ کەس ژەهراوی بوون

21:13 - 18 بانەمەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی بارینی باران و تەرزە لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا و هەڵتۆقینی کارگ لە شاخەکان و کۆکردنەوە و خورادنی ئەو کارگانە لە لایەن هاووڵاتییانەوە، ٤٦ کەس ژەهراوی بوون و هاووڵاتییەکیش گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ٤٦ کەس لە هاووڵاتییانی پارێزگای کرماشان بە هۆی خواردنی کارگی ژەهراوی، ژەهراوی بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی \"خۆمینی\"ی ئەو شارە کران.

بە وتەی دوکتور بێهنام ڕەزا، لەو ٤٦ کەسه ٩ کەسیان لە بەخش و دوو کەسیان لەئای.سی.یوودا خەوێندراون، کە باری جەستەی یەک کەسیان بە هۆی خواردنی کارگەوە بالەبارە.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی بێهداشت، سێ کەسی دیکە لەو هاووڵاتییانی جگەریان خرابووە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری شیراز کراون.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خومینی هەروەها ڕاگەیاند: ی\"ەکێک لەو هاووڵاتییانە کە تەمەن ٦٠ ساڵ بووە بە هۆی کاریگەری ژەهراوی بوونی کارگەکە گیانی لە دەست داوە\".

ئەو ٤٦ هاووڵاتییە خەڵکی ناوچەکانی ماهیدشت، کۆزەران و بێستوونی پاڕێزگای کرماشان بوون.

پێشتریش، لە ناوچەی کۆزەران ٦ هاوووڵاتیی بە هۆی خواردنی کارگی ژەهرایەوە، ژەهراوی ببوون.