بە هۆی تەقینەوەی مین کۆڵبەرێکی کورد بریندار بوو

22:10 - 28 جۆزەردان 2717
ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کورد، خەڵکی شاری مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو ٧٢ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد لە نزیک سنووری\"درەوەران\"ی شاری مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مین قولاپەی لاقی بریندار بوو.

شوناسی ئەو کۆڵبەرە بریندارە\"نەوشیروان ڕەزایی\" خەڵکی گوندی\"هێلیزئاوا\" ڕاگەیەندراوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە پاش بریندار بوونی دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە.

پزیشکەکانی نەخۆشخانە ڕایانگەیاندووە، لە ئەگەری نەشتەگەری لاقی ئەو کۆڵبەرە کوردە، پێویست بە قرتاندنی لاقی ناکات.

نەبوونی هەلی کار، بێکاری و مایەپووچ بوونی یەکەکانی بەرهەم هێنان لەو هۆکارانەیە کە هاووڵاتییانی کورد بە تایبەتی توێژی کەم داهاتی کۆمەڵگای کوردستان، ڕوو لە پیشەی مەترسیداری کۆڵبەری دەکەن.

شارەکانی سەقز، جوانڕۆ، سەردەشت، بانە، ورمێ، پاوە و مەریوان لەو شارانەن کە ژمارەیەک لە هاووڵاتییان لەو ڕێگایەوە بژیوی ژیانیان دابین دەکەن.