بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

15:31 - 1 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی شاری بانە، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئەو شارە، بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٣١ی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی \"فەردین ئەحمەدی\" خەڵکی شاری بانە، لە بەرزاییەکانی ئەو شارە، بەربووەتەوە بە سەختی بریندار بووە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، لە کاتی کۆڵبەریدا، تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراوە.

کۆڵی ئەو کۆڵبەرانە شتومەک و کەرەستەی بازرگانی شارە گەورەکانی ئێرانە کە لە دەرەوەی یاسای گۆمروکەوە جێبەجێ دەکرێت.