بە زیندانییانی سیاسی لە زیندانی کرماشان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤارۆسی کۆرۆنا، مورەخەسی نادرێت

10:26 - 13 رەشەمه 2719

سەرەڕای پێیدانی مورەخەسی بە زیندانییان لە زیندانی کرماشان، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەسەر بڕیاری بەخشنامەی دازگای دادوەری، زیندانییانی سیاسی مافی مورەخەسییان پێ نادرێت.

دۆزگەری پاریزگای کرماشان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "زیاتر لە ١٢٠٠ زیندانی مورەخەسییان پێ دراوە، لەو ڕێژەیە ٢٥٠ زیندانی کە لە ئۆردووگای "چێشمێ سێفید" (چشمە سفید) زیندانی بوون بە دانانی "وجە التزام" مافی مورەخەسییان پێ دراوە".

"محەممەد حوسێن سادقی" هەروەها لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "تاوانبارانێک بە سزای قورس و گرینگ زیندانی کراون یان هەوڵی ئاژاوەنانەوە دەدەن و هەروەها کەسانێک کە زیان بە ئەمنییەت دەگەیەن بەپێی ئەو بەخشنامەیە ئیزنی مورەخەسییان پێ نادرێت".

چەند ڕۆژ پێش، ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە هەواڵێکی هاوشێوەیدا، لە زیندانی ورمێ بڵاوی کردبووە کە: "مەحکوومکراوانی دزیی چەکدارانە و دزیی ماڵی کە زیاتر لە ٥ ساڵ بە زیندان مەحکووم کراون و هەروەها تاوانباران بە دزیی ماڵیی زیاتر لە کەڕەتێک کە ٥ ساڵ زیندانییان هەبێت، سیخوڕی، هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی ئێران کە زیندانییەکەیان زیاتر لە ٥ ساڵ بێت، ڕفاندن، تیزاوڕشتن، قاچاخ و کڕین و فرۆشتنی چەک زیاتر لە دوو قەبزە، تاوانباران کە بە فرت و فێڵ ماڵی خەڵکی خواردووە و بە شێوەی گشتی سکاڵایان لە سەرە و تاوانبارانی قیساس و ئێعدام و..."، لە پێیدانی مورەخەسی بێبەرین.