بە دانانی بارمتە بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "ڕاوێژ پرێس" ئازاد کرا

17:55 - 24 خاکەلێوه 2720

ڕۆژی شەممە ۲۳ی خاکەلێوە، "شارام سەفەری"، ڕۆژنامەوان و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "ڕاوێژ پرێس"، بانگهێشتی دادگای سەرپێڵ زەهاو کرا و دواتر بە دانانی بارمتەی ٦۰ ملیۆن تمەنی ئازاد کرا.

ئەو ڕۆژنامەنووسە لەسەر سکاڵای زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان، بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی ئاماری تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا"، بانگهێشتی دادگا کرابوو.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە  ١٦ی خاکەلێوە، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی "شارەکەم پاوە" بە ناوی "سەعید ئەحمەدی" کوڕی "نەجیم"، خەڵکی پاوە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو چالاکەیان بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی پەیوەندیدار بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەی هەورامان دەسبەسەر کردووە.