بە تەقەی ‌هێزەکانی سپا، کاسبکارێکی شنۆیی گیانی لەدەست دا

15:26 - 21 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە شاری شنۆ، بوو بەهۆی گیانلەدەستدانی کاسبکارێکی کورد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی گەلاوێژ، کاسبکارێکی کورد بە ناوی \"سەعید حەسەن‌پوور\"، تەمەن ٤٤ ساڵ، خەڵکی گوندی \"کانی ڕەشـ\"ـی شاری شنۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، گیانی لەدەست دا.

ئەو کاسبکارە کوردە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەی لێکراوە.

هێزەکانی سپای پاسداران، ئەم کاسبکارە کوردەیان بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ داوەتە بەر دەسڕێژیی گولـلە.