بە تەقەی هێزە نیزامییەکان لاوێکی کورد لە مەریوان گیانی لەدەستدا

16:03 - 29 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئینتزامییەکانی شارەستانی مەریوان بە تەقەی راستەوخۆ هاووڵاتییەکی کوردیان لە گوندێکی سەرسنووری کوشت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەر ئێوارەی رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٨ی خەرمانان هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران هاووڵاتییەکی کورد لە ناوچەی سنووری تووتمان دەدەنە بەر دەستڕێژو گوللە و بەو هۆیەوە کۆتایی بە ژیانی دێ.

هەواڵنێری ئاژانسی کوردپا لە شاری مەریوان شوناسی ئەو هاوڵاتییە کوردەی بە ناوی ئیسماعیل کوری عەلی تەمەن ٢٠ساڵە خەڵکی گوندی \"ئیسکۆڵ\" راگەیاند.

\"28701.jpg\"
ئیسماعیل حوسین ئەمینی
ئەو سەرچاوە ئەوەشی خستەروو، ئیسماعیل شوان بووەو بە تاوانی بەزاندنی \" هێڵی قەدەغە کراو\" لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە پاسگای \"قەرەبناوچ\"تەقەی لێکراوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان دایە و رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.