بە تەقەی مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان لە جادەی پیرانشار- مەهاباد هاووڵاتییەک بریندار بوو
18:45 - 6 بانەمەڕ 2722
ڕۆژی سێشەممە ٦ی بانەمەڕ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "کەماڵ بایەزیدپوور" کوڕی خالید خەڵکی گوندی "دربکە"ی شاری پیرانشار، لە ئەنجامی تەقەی مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان لە جادەی پیرانشار- مەهاباد پێکرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لە ماشینی ئەو هاووڵاتییە کوردە کردووە و لە ئاکامادا ئەو هاووڵاتییە لاقی بریندار کراوە.
مەئموورانی هێزە ئینتزامییەکان بە گومانی پێبوونی شتومەکی قاچاخ تەقەیان لە ماشینی ئەو هاووڵاتییە کوردە کردووە.