بە تۆڵەی داکۆکیی لە دەرکردنی حوکمێک بە تاوانی دەسدرێژی، کوڕی حاکمێکیان کوشت

14:38 - 1 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی داکۆکیی لە دەرکردنی حوکمی دەسدرێژی بۆ سەر کچێک لە لایەن حاکمێکەوە، لە تۆڵەی زیندانی کردنی ئەو کوڕە دەسدرێژیکەرەدا، کوڕی حاکمێکی کورد لە ئامریکادا دەکوژن.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، \"شیلان بابان\"، ژنە کوردی خەڵکی شاری سلێمانی دانیشتووی وڵاتی ئامریکا و حاکمی دادگای میامی لە فلۆرێدای ئەو وڵاتەیە کە نزیکانی کوڕێک کە بە تاوانی دەسدرێژی لە لایەن ئەو حاکمەوە حوکمی بە سەردا سەپابوو، کوڕەکەی دەدزرێت و پاشان بە نیشانەی تۆڵە کردنەوە لە لایەن بارمتەگیراوانەوە دەکوژرێت.

شوناسی ئەو کوڕە میرمنداڵە \"باران\" تەمەن ٧ ساڵ ڕاگەیاندراوە و پاش ٢٧ ڕۆژ لە ڕفاندنی، ڕۆژی ٢٩ی ڕەزبەر، کوڕەکەی دەکوژن.

ماوەیەک پێش ئێستا کوڕێک دەسدرێژی دەکاتە سەر کچێک، پاش دادگایی کردنی لە لایەن ئەو ژنە حاکمە کوردەوە، حوکمی دەسبەسەر و زیندانی کەسی دەسدرێژکار دەدرێت؛ لە ئاکامی ئەو حوکمەدا، بە ڕفاندنی کوڕەکەی هەوڵ دەدەن ئەو حاکمە لە ءوکمەکەی خۆی پاشگەز بێتەوە، بەلام پاش ٢٧ ڕۆژ کە ولامی داواکارییەکەیان بۆ هەوڵوەشاندنەوەی ئەو حوکمە، ناگرنەوە، کوڕی ئەو ژنە حاکمە کوردە، دەکوژن.

ئەم حاکمە دوای ڕفاندنی منداڵەکەی بە بەردەوامی هەڕەشەی لێ دەکرێت کە ئەبێت حوکمی بەندکرانی کۆڕێک کە بە تاوانی دەست‌درێژی جنسی بۆ سەر کچێک داویە، هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام دایکی منداڵەکە هەڕەشە‌کان قەبووڵ ناکات.

شیلان بابان دایکی منداڵە کوژراوەکە پێشتر (لە ١٦ی سپتامبری ئەمساڵ‌دا) لە لایەن میدیاکانەوە وەکوو سەرکەوتووترین حاکمی ساڵ هەڵبژێردرابوو.