بە تاڵان بردنی مەڕ و ماڵات لە ئەیوان

22:24 - 24 خاکەلێوه 2713
ئاژانسی کوردپا: چەند کەسێکی نەناسراو رێژەیەکی بەرچاو لە مەڕو ماڵاتی هاووڵاتییان لە گوندەکانی سەربە شاری ئەیوان\"یان بە تاڵان برد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ پێش ئێستا هەندێک کەسێکی نەناسراو چوونەتە گوندەکانی \"کەلە جووب\" و \"چوار ملە\"ی سەربە شاری ئەیوان و رێژەیەکی بەرچاو لە مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتیانی گوندانەیان بەتاڵان بردووە.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە سەرەڕای بەدواداچوونی دانیشتوانی ئەو گوندانە، کەس یان کەسانێک لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی ئیسلامیی ئێڕانەوە لەو پەیوەندییەدا دەستبەسەر نەکراون.

هەروەها ماوەیەک پیش ئێستا چەند کەسێک بە ئاشکرا و لەبەر چاوی هاووڵاتییانی گوندی گەلێن، ٢٠ سەر لە مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییانی ئەو گوندەیان بە تاڵان بردبوو.