بە بەشداریی شۆفیرانی ژن، پاڵەوانیەتیی ماشێن لێخوڕینی ئافرۆد لە سەقز بەڕێوەچوو+وێنە

15:13 - 14 بەفرانبار 2714
ئاژانسی کوردپا: بەشداریی شۆفیرانی ١١ ئوستانی وڵاتی ئێران، کێبڕکێی پاڵەوانیی ماشێن لێخوڕینی ئافرۆد، لە شاری سەقز بەڕیوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کێبڕکێی پاڵەوانیی ماشین لێخوڕینی ئافرۆد، کە رۆژی هەینی (رێکەوتی ١٢ی بەفرانبار) لە شاری سەقز بەڕێوەچوو، کە تیایدا شۆفیرە کوردەکان سەرکەوتنی بەچاویان تێدا بەدەست هێنا.

لەو رکابەرێیەدا کە ٧٣ شۆفیر لە ١١ ئوستانی ئێرانەوە بەشدار بوون، بە ئامادەبوونی سەدان هاندەر و هاووڵاتیی سەقزی، لە پیستی سروشتیی شاری سەقز بەڕێوەچوو، کە تیایدا شۆفیرانی سەرکەوتوو خەڵات کران.

لەو کێبڕکێەدا سێ شۆفیری ژن بەناوەکانی سەنا نەقشبەندی، شەپۆل رەمەزانی و پرشنگ شەکەری لە شاری سەقزەوە بەشدارییان کردبوو، کە پلەی یەکەم هەتا سێیەمیان بەدەست هێنا.

مانگی رێبەندانی ساڵی رابردووش بە بەشداریی ١٢٥ شۆفیری ژن و پیاو لە ١٠ ئوستانی ئێرانەوە، کێبڕکیی پاڵەوانیی ماشین لێخوڕینی ئافرۆد لە شاری سەقز بەڕێوەچوو.

خشتەی سەرکەوتوانی پاڵەوانیەتیی ماشین لێخوڕینی ئافرۆد لە سەقز:

\"24023.jpg\"

\"24012.jpg\"

\"24011.jpg\"

\"24010.jpg\"

\"24013.jpg\"

\"24015.jpg\"

\"24017.jpg\"

\"24014.jpg\"

\"24016.jpg\"