بە بۆنەی حەوتووی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر رێپێوانێک لە سنە بەرێوە چوو

16:11 - 23 جۆزەردان 2715
ئاژانسی کوردپا: سەرلە‌بەیانیی دوێنێ، لە دووشان سەر بە شاری سنە، بە بۆنەی حەوتووی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان رێپێوانێکی جەماوەری بەرێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەو رێپێوانە لە کاتژمێری ٦:٣٠خوڵەکی سەر لە بەیانیی دوێنێ هەینی ٢٢ی جۆزەردان دەستی پێکرد و بەشێکی بەرچاو لە هاوڵاتییانی سنە بە تایبەتی دانیشتوانی دووشان تێیدا بەشدار بوون.

یەکێک لە بەشداربوانی ئەو رێوڕەسمە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: ئامانج لە بەڕێوە‌چوونی ئەو رێپێوانە، کێشەی ماددە هۆشبەرەکان و سەنجڕاکێشانی بەرپرسانی حکوومەتی بۆ نوێبوونەوەی دوشان ناو برد.

\"26950.jpg\"
بە بۆنەی حەوتووی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان رێپێوانێکی جەماوەری لە شاری سنەبەرێوە چوو
ئەو رێپێوانە بە بۆنەی حەوتووی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و لە رێورەسمەکانی حکوومەتیە کە لە ئێراندا بەرێوە دەچێت و زۆربەی چالاکانی مەدەنی لەو بۆنە حکوومەتییانە بۆ بەڕێوەبردنی کار و چالاکییەکانیان کەڵک وەردەگرن.

رێپێوانەکە بە هاوکاریی خەڵکی دووشان و بە شێوەی دەستەجەمعی بەڕێوەچوو و بەشێک لە بەرپرسانی حکوومەتی تێدا بەشدار بوون.
گرووپی هونەری\"کۆراڵ\" چەند کاری هونەری و شانۆیان لەو رێورەسمە‌دا ئەنجام دا.