بێکاریی ٥٠ کرێکار و داخرانی کارگەی بەرهەمهێنانی \"مێڵگرد\" لە ئەیواندا

14:29 - 26 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: کارگەی نۆردی شاری ئەیوان لە پارێزگای ئیلامدا، ماوەی دوو مانگ بە هۆی کێشەی پشکدارەکانیەوە داخراوە و ٥٠ کرێکاریش لەو کارگەیەدا بێکار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی حکوومەتی \"ئیلنا\"، ٥٠ کرێکاری کارگەی بەرهەمهێنانی \"مێڵگرد\" و جۆرەکانی، بە هۆی کێشەی ناوخۆیی پشکدارانی ئەو کارگەیە، بێکار بوون.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، سەرەڕای داخرانی ئەو کارگەیە و بێکاریی ٥٠ کرێکار، ئەو کرێکارانە، هەتا ئێستا بیمەی بێکاریی خۆیان وەرنەگرتووە.

بەرپرسی سەنعەت، کان و بازرگانیی شاری ئەیوان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: \"ئەو کارگەیە پاش نەورۆز داخراوە و هیچ جۆرە چالاکییەکی ئەنجام نەداوە.\"

کارگەی مێڵگردی نۆردی شاری ئەیوان، ساڵی ٩٠ دامەزراوە و ساڵانە بە بڕی ١٥٠ هەزار تۆن و بەرهەمهێنانی ٢٠٠ هەزار تۆن شمش، گۆڕانکارێکی بنەڕەتی لە بەخشی کەرەستەی بیناسازی بە تایبەت ئاسنەواڵە لەو پارێزگایەدا بووە.