بێکاری لە کوردستان پێویستی بە نوسخەی تایبەت هەیە
14:29 - 5 رێبەندان 2715
ئاژانسی کوردپا: داهاتی تاکەکەسیی هەر هاووڵاتییەکی نیشتەجێی پارێزگای کوردستان، لە نێونجی سەراسەریی ئێران، کەمترە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پارێزگای کوردستان لە بواری بەرهەمهێنانی ناپاقژی ناوخۆیی(تولید ناخالص داخلی) پلەی ٢٦ـەمینی هەیە و ئەمەش هۆکارێکە بۆ زۆریی ڕێژەی بێکاری لەو پارێزگایەدا.
لە نوێترین ئاماری ڕێژەی بێکاری لە پارێزگای کوردستاندا، زیاتر لە ٢٧ لەسەدی حەشیمەتی تەمەن ١٥ تا ٢٩ ساڵ لەو پارێزگایە، بێکارن.
لەخوارەوە بوونی بەرهەمهێنانی ناپاقژ لەو پارێزگایە، بووەتە هۆی ئەوەی کە دامودەزگاکانی دەوڵەتی نەتوانن لە ساڵێکدا، ١٨ هەزار دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتیان دەستەبەر بکەن.
بەرهەمهێنانی ناپاقژ، بەو کاڵا و بایەخە مادییانە دەوترێت کە لەماوەی ساڵێکدا بەرهەم دێ و لە پاش ئەوانەوە شتێکی دیکە نابێ بەرهەم بێت.
کۆبوونەوەی دوێنێی کارگرووپی ناسراو بە گەشەی کار و کەسابەت لە سنە، باسیان لە پێویستیی پاڵپشتیی جیددی بەرپرسان کرد و هەر لەو ڕۆژەشدا، پارێزگاری کوردستان گوتی کە؛ \" نەمانی بێکاری، پێویستی بە نوسخەی تایبەت هەیە\".
زاهیدی لە درێژەدا، هێمای بۆ لەمپەرەکانی سەر ڕێی نەهێشتنی بێکاری کرد و؛ لاوازیی هاریکاریی گرووپی و، نەبوونی هاوئاهەنگیی لە نێوان بازاری کار و فێرکاریی زانستگەیی، بە هۆکار زانیوە.
زۆرێک لە بەرپرسانی پارێزگای کوردستان، بێکاری بە گەورەترین تەنگژەی ئەمڕۆی کوردستان ناوزەد دەکەن.
داهاتی ساڵانەی هەر هاووڵاتییەکی ئێرانی بەپێی ئامارە فەرمییەکان ٤٥٠٠ دۆلارە.