بێژەری شەبەكەیەكی ئوستانی بەهۆی ئاخاوتن بە زمانی كوردی، هۆشداریی پێدرا
17:06 - 31 پووشپەڕ 2712
ئاژانسی كوردپا: بێژەرێك لە بەرنامەیەكی راستەوخۆدا لە كاناڵی ئوستانی \"دنا\" لە \"كهگیلویە و بویر ئەحمەد دوای ئەوەی بە زمانی كوردی لەگەڵ بەشداربوویەك قسەی كرد، لەلایەن لێپرسروانی حكوومەتییەوە هۆشداری پێ درا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا و بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە یاسووج، چەند رۆژ لەمەوبەر لە بەرنامەیەكی راستەوخۆدا یەكێك لە بێژەرەكانی شەبەكەی ئوستانیی دنا كە لەگەڵ بینەرێكی ئیلامیی بە زاراوەی كەڵهۆڕی قسەی كردبوو، كەوتە بە رەخنەی لێپرسراوانی دەنگ و رەنگی ئەو پارێزگایە.
یەكێك لە نزیكەكانی ئەو بێژەرە بە هەواڵنێری كوردپای لە ئیلام راگەیاندووە، دوای ئەوەی كە \"محەممەدی\" لەگەڵ یەكێك لە بینەرانی ئەو شبەكەیە بە كوردی قسەی كردووە، لە نامەیەكدا پێی راگەیەندراوە ئەگەر بێت و جارێكیتر ئەو هەڵسوكەوتەی دووپات بكاتەوە، لە ناوەندی دەنگ و رەنگی یاسووج دەری دەكەن و دۆسیەكەی دەدەنە دەزگای قەزایی.
ئەو هەوڵەی شەبەكەی ئوستانیی دنا لە حاڵێك دایە كە پێشتریش لێپرسراوی دەنگ و رەنگی پارێزگا وێڕای باس كردن لە نزیكیی زاراوەی لوڕی بە زمانی كوردی، رایگەیاندبوو لە ئەگەری ئیمكاندا پارێزگاكانی ئیلام و كرماشانیش دەخەینە ژێر سیبەری دەنگ و رەنگی پاریزگاوە.