بێڕیزی کردنی بەرپرسانی زیندانی ئیلام بە سێ دەروێشی گۆنابادی

19:18 - 29 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زیندانی شاری ئیلام بە نیشانەی بێڕیزی کردن بە دەروێشەکانی گۆنابادی، سەروسمێلی سێ کەس لە دەروێشەکانیان لە زیندان تاشیوە.

ماڵپەڕی \"مجذوبان نور\" لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە کە، ئەمین عەلیزادە و جەلال مووسەوی خەڵکی شاری ئیلام، کە ماوەیەک پێش لە شاری تاران دەسبەسەر کرابوون، لە گەڵ دەروێشێکی دیکە بە ناوی \"تەقی مورادی\" سەر و سمێڵیان تاشیون.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا نووسیویەتی: بەرپرسانی زیندان بۆ سووکایەتی کردن بەو سێ هاووڵاتییە سەر وسمێڵیان تاشیوە و لە بەندە جۆراوجۆرەکان دابەشیان کردوون.

ئەو سێ دروێشە گۆنابادییە لە مافی مورەخسی بێبەرین.

ئەمین عەلیزادە و جەلال مووسەوی خەڵکی شاری ئیلامن و ماوەی ٢٠ ڕۆژ پێش لە شاری تاران دەسبەسەر کران.