بێهروز بووچانی: وا بیرده‌که‌م که ئه‌م فیلمه بۆ مێژووی ئوسترالیا زۆر گرینگه و دەبێت له مێژووی ئه‌م وڵاته بۆ هه‌میشه بمێنێت
13:25 - 19 رەزبەر 2717
ئاژانسی کوردپا: \"چوکا\" ناوی فیلمێکی دێکۆمێنتارییە لە لایەن دوو دەرهێنەری کورد و فارس، لە ڕێگای موبایلەوە وێنەگری بۆ کراوە و لە فێستیڤاڵی لەندەن بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی بڵاو بووەتەوە.
ئەو فیلمە دێکۆمێنتارییە باس لە ژیان و بارودۆخی پەنابەران لە کەمپەکانی\"مانووس و نارۆ\" دەکات و بۆ ئەم مەبەستە ئاژانسی کوردپا لە گەڵ یەکێک لە دەرهێنەرەکانی ئەم فیلمە دێکۆمێنتارییە وتووێژێکی پێک هێناوە.
دەقی وتووێژەکە بەم چەشنەی خوارەوەیە:
١- ئامانجی ئێوە لە دروست کردنی ئەم فیلمە چی بووە و بەربەستەکانی بەردەم پەنابەران لەو کەمپەدا چیە؟
بێهروز بووچانی: یەکەم پێم خوشه که تۆزێک زانیاریتان پێ بدەم، ئه‌م فیلمه دوو ده‌رهێنه‌ری هه‌یه، \"بێهرووز بووچانی\" و \"ئارش که‌ماڵی سه‌روستانی\" که خه‌ڵکی ئێرانه و دانیشتووی وڵاتی هولەنده، ئه‌م فیلمه به سێ زمانی کوردی، فارسی و ئنگلیزییە و نوێنه‌ری وڵاته‌کانی گینه, ئوسترالیا و هوله‌نده؛ کە له فێستیڤاڵی له‌نده‌ن ئێستا به‌ڕێوە ده‌چێت. ئه‌م فیلمه له فێستیڤاڵەکانی نێونه‌ته‌وەیی کانبرا، ئهدڵاید، داروین، سیدنی، گڵاسکۆ ئیسکاتله‌ند و له‌نده‌ن به‌شداری کردووه.
٢- ڕێژەی پەنابەران لەو کەمپەدا چەند کەسن و چۆن ژیان بە سەر دەبەن؟
بێهروز بووچانی: نزیکه‌ی ٨٠٠ که‌س له دوورگه‌ی مانووسن و نزیکه‌ی ٨٠٠ که‌سیش له دوورگەی نارۆنن. له‌م چوار ساڵە نزیکه‌ی ٦٠٠ که‌سیش ڕۆیشتوونەتەوە بۆ وڵاتانی خۆیان که زۆربه‌یان خەڵکی وڵاتانی ئێران و ئەفغانستان بوون.
٣- پەنابەرانی کورد لەو کەمپەدا زۆرن، ڕێژەیان چەند کەسێک دەبن؟
بێهروز بووچانی: کورده‌کانی ئه‌م که‌مپه نزیکه‌ی ٢٥ که‌سن، به‌ڵام وا بیر دەکه‌م، که باشتره ئاماژه نه‌که‌م که بۆچی وڵاتی خۆیانیان بەجێهێشتووه، چوون شایەت له داهاتوودا، که‌سێک بیه‌وێت بگه‌ڕێتەوە بۆ ئێران که ده‌ترسم تووشی گرفت بێت.
٤- دەوڵەتی ئوسترالیا بە تەمایە چی بۆ ئەو پەنابەرانە بکات؟
بێهروز بووچانی: ئوسترالیا ده‌ڵێت، هه‌ر که‌س به به‌له‌م بێت بۆ وڵاتێ من قه‌د ناهێڵم بێت بو نێو کومەڵگای من و ده‌بێت له وڵاتی گینه یا نارۆ بۆ هه‌میشه بژیت، به‌ڵام ئێستا دوای زیاتر له چوار ساڵ ڕێکه‌وتنێکی لەگه‌ڵ وڵاتی ئامریکا هه‌یه، که ده‌یه‌وێت په‌نابه‌ره‌کان بنێرێ بو ئامریکا, هەتا ئێستا نزیکه‌ی ٥٠ که‌س له مانگی پێشوو ڕۆیشتوون بۆ وڵاتی ئامریکا و پێشبینی ده‌کرێت تا کۆتایی ئه‌مساڵ هه‌موو پهنابەرهکان له ئامریکا ڕزگار بن.
٥- ئایا ئەو فیلمە توانیوویەتی کە ئەو ئامانجەی ئێوە لە دروست کردنی ئەو فیلمەدا هەتانبووە، بیپێکێ؟
بێهروز بووچانی: ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌م فیلمه زۆر گرینگ بووە، بەتایبه‌ت فێستیڤاڵی له‌نده‌ن که له به‌شی کێبه‌ڕکێ بڵاو ده‌بێته‌وه، زۆر خۆشحاڵم که ئه‌م فیلمه توانیوویه‌تی ده‌نگی په‌نابه‌ره‌کان زۆر به‌رز بکات و زۆربەی ڕێکخراوە نێونه‌ته‌وییه‌کان ئێستا له سه‌ر کێشە و بارودۆخی په‌نابه‌ره‌کان بیر ده‌که‌نەوە، ئێستا حکوومه‌تی ئوسترالیا ناتوانێ به‌رگری بکات، له‌م فیلمه سه‌ری لێ شێواوه، ئێستا زۆر که‌س ده‌زانێ که ئوسترالیا له مانووس چی کردووه و چی ده‌کات. ئه‌م فیلمه ههڵبێژراوە بۆ خه‌ڵاتی باشترین فیلم له ئاسیا و ئوقیانووسییه که ئه‌مه ده‌سکه‌وتێکی زۆر گرینگه.
بێهرووز بووچانییه، خە ڵکی شاری ئیلامە و نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانە، چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تووشی گرفت بووە و ئیران و کوردستانی بەجێهێشتوو له‌م چوار ساڵەدا له سه‌ر ئه‌م که‌مپه کاری ڕۆژنامه‌وانی و مافی مرۆڤی کردووه و لە ڕۆژنامه نێونه‌ته‌وەییەکانی وەک ڕۆژنامەی \"گاردیه‌ن\" و \"هافینگتون پوست\" بابەت دەنووسێ.

بێهرووز بووچانی
ئه‌م فیلمه ده‌توانین بڵێن که زمان و ده‌نگی نزیکه‌ی دوو هه‌زار په‌نابه‌ره، که زیاتر له چوار ساڵه له دوورگه‌کانی \"مانووس\" له وڵاتی گینه و \"نارۆ\" تووشی گرفت و کێشهیەکی زۆرن، ئامانجی من و ئارش ئه‌وه بووە، که ده‌نگی ئه‌و په‌نابه‌رانه بگه‌یەنین به دونیا و بەتایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه که ماڤی مروڤ بۆیان گرینگه، دوایین ئامانج ئه‌وه‌یه که ئه‌م فیلمه بۆ مێژوو ساز بووه، وا بیر ده‌که‌م که مەبەستی ئوسترالیا ئەوەیە کە دواتر وڵاتان بێن سەردانی ئه‌م که‌مپانه بکەن و به دونیا بڵێت که وڵاتی ئێمه ماڤی مروڤی پێشێل نه‌کردووه و ئه‌م کاته له مێژووی خۆی بکڕێت و له داهاتوو که‌س نه‌زانێ که ئوسترالیا چ خهتایەکی کردووه، وا بیر ده‌که‌م که ئه‌م فیلمه بۆ مێژووی ئوسترالیا زۆر گرینگه و دەبێت له مێژووی ئه‌م وڵاته بۆ هه‌میشه بمێنێت.٢- ڕێژەی پەنابەران لەو کەمپەدا چەند کەسن و چۆن ژیان بە سەر دەبەن؟