بێرێزیی هێزە ئەمنییەكان بە بنەماڵەی ئەنوەر حوسێن پەناهی
13:45 - 13 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: هیزەکانی سەربە ئیدارەی ئیتلاعاتی شارستانی دێولان چوونەتە ماڵی باوكی ئەنوەر حوسێن پەناهی و ئەو بنەماڵەیەیان خستۆتەژێر لێكۆڵینەوە و بێرێزی پێكردن.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێكەوتی ١٢ی رەزبەر ماڵی محەمەد حوسێن پەناهی لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و بەسیجیەكانی شارستانی دێولانەوە پشكێندراوە.
دەگوترێت، هێزە ئەمنیەتییەكان وێڕای بێرێزی بە بنەماڵەی حوسێن پەناهی، بە دایكی ئەنوەرشیان وتووە:\" ئێوە بنەماڵەیەكی و دەبێئەو بەڵایانە بەسەرتان بێت\".
لەو بارەیەوە كەمپەینی بەرگری لەزیندانیانی سیاسی و مەدەنی بلاوی کردۆتەوە، ئەندامانی ئەو بنەماڵەیەش خراونەتە ژێر لێپێچینەوە و تەنانەت هەڕەشەشیان لێكراوە.
حوسێن پەناهی دوای تەواو كردنی حوكمەكەی ئازاد و بۆ شاری تاران دوور خرایەوە.
بنەماڵەی ئەنوەر حوسێن پەناهی لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا زۆرترین زەخت و گوشاریان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە لەسەر بووە.
ئەو بنەماڵەیە لە چەندین نامەی جیاجیادا داوایان لە ئەحمەد شەهید، رێكخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ، رێكخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور و ... كردبوو كە داواو لەحكوومەتی ئێران بكەن فشارەكانیان بۆ سەر ئەوان( بنەماڵەی حوسێن پەناهی) كەم بكەنەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێكەوتی ١٢ی رەزبەر ماڵی محەمەد حوسێن پەناهی لەلایەن هێزە ئەمنیەتی و بەسیجیەكانی شارستانی دێولانەوە پشكێندراوە.
دەگوترێت، هێزە ئەمنیەتییەكان وێڕای بێرێزی بە بنەماڵەی حوسێن پەناهی، بە دایكی ئەنوەرشیان وتووە:\" ئێوە بنەماڵەیەكی و دەبێئەو بەڵایانە بەسەرتان بێت\".
لەو بارەیەوە كەمپەینی بەرگری لەزیندانیانی سیاسی و مەدەنی بلاوی کردۆتەوە، ئەندامانی ئەو بنەماڵەیەش خراونەتە ژێر لێپێچینەوە و تەنانەت هەڕەشەشیان لێكراوە.
ئەنوەر حوسێن پەناهی دوای تەواو كردنی حوكمەكەی ئازاد و بۆ شاری تاران دوور خرایەوە
ئەنوەر حوسێن پەناهی ساڵی ١٣٨٦ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر كرا و حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپا، دواتر لە ئەنجامی ئێعترازی ناوبراو و شاری ناوەندەكانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ ئەو حوكمە لەسێدارەوە كرا بە شەش ساڵ زیندان.حوسێن پەناهی دوای تەواو كردنی حوكمەكەی ئازاد و بۆ شاری تاران دوور خرایەوە.