بێدەنگیی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بەردەوامیی شەپۆلی دەستبەسەر کردن لە ئەهواز
13:12 - 9 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: شەپۆلێکی بەرینی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی عەرەبی ئەهواز بەردەوامە و بە شێوەیەک هەتا ئێستا دەیان هاووڵاتیی عەرەبی ئەو پارێزگایە راپێچی زیندان کراون.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوابەدوای مردنی گوماناویی هونەرمەندی عەرەب \"ستار سەیاحی\" بە سەدان هاووڵاتیی بە نیشانەی نارەزایەتی کۆبوونەوە و بەم هۆیەوە شەپۆلی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییانی ئەو پارێزگایەی گرتۆتەوە و و رۆژ لە دوای رۆژ رێژەی گیراوان روو لە زیاد بوون دەکات.
چالاکانی مافی مرۆڤ رایانگەیاندووە کە هێزە ئەمنیەتییەکان بۆ چاوترسێن کردنی چالاکانی فەرهەنگیی عەرب و پێشگیری لە کۆبوونەوەی سەرلە نوێی هاووڵاتییانی عەرەب، شەپۆلێکی بەرینی دەستبەسەر کردن ئەو پارێزگایەی گرتۆتەوە و هەتا ئێستا چەند شاعیر، چالاکی فەرهەنگی و مەدەنی دەستبەسەر کراون کە رێکەوتی ٢ی سەرماوەز \"قاسم زرگانی\"، \"رەحیم حەمیدی\" و \"مەکی بریهی\" خەڵکی \"کوی رزگان و رێکەوتی ٤ی سەرماوە محەممەد ناسری دانیشتووی \"کانتکس\" دەستبەسەر کراون.
بنەماڵەی ئەو دەستبەسەر کراوانە وێڕای بەدواداچوون لەمەڕ چارەنووسی کوڕەکانیان هیچ زانیارییەکیان لەلایەن دادگای شۆڕش و ستادی خەبەرییەوە پێ رانەگەیەنراوە.
چالاکانی مافی مرۆڤ لەو پارێزگایە نیگەرانیی خۆیان لەهەمبەر ئەو کارەی هێزە ئەمنیەتییەکان دەربڕیوە و داوایان لە سەرجەم رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی و ئێرانی کردووە کەلە هەمبەر ئەو دەستبەسەرکردنانەدا بێدەنگ نەبن و ئەو کردەوانەی دەزگا ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران مەحکووم بکەن.