بێتاوانیی هاووڵاتییەکی کورد لە دادگای ئینقلابی شاری بۆکان

12:52 - 1 بانەمەڕ 2721

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەردار (محەممەد) محەممەدپوور" کوڕی خەبات خەڵکی گوندی "ئاڵیکەند"ی شاری بۆکان، لە دادگای ئینقلابی ئەو شارە، لە تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی کە "لایەنگری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران و نووسینی دروشم" بوو، بێتاوان ناسێندرا.

کۆبوونەوەی دادگایی‌کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە دادگای ئینقلابی شاری بۆکان بەڕێوە چوو بوو.

سەردار محەممەدپوور، لە سەرەتای مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و پاش لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی بۆکان ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی بۆکان ئازاد کرابوو.