بێكاری خەڵكی بەخشی "چوار" لە پارێزگای ئیلام سەرەڕای بوونی پاڵاوگەی نەوت

14:45 - 19 رێبەندان 2711
كوردپا: سەرەڕای بوونی دوو پاڵاوگای گەورەی نەوت و پێترۆشیمی لە ئێلام، بەڵام بەشێكی بەرچاو لە لاوەكانی خەڵكی بەخشی \"چوار\" بێكارن.

بێكاری بە سەرەكیترین كێشەی لاوانی \"چوار\" دێتە ئەژمار و ناوەندە پێوەندیدارەكان هەتا ئێستا هیچ هەوڵێكیان بۆ كەم كردنەوەی ئەو قەیرانە نەداوە.

\"3344.jpg\"

هەواڵدەریی میهر بڵاوی كردەوە، هەرچەند پێترۆشیمیی ئیلام لە باردۆخێكی ناڕوون دایە، بەڵام وڵامدەری ویست و داخوازیی لاوانی بێكار هەیە.

هەر لەو پێوەندییەدا گازێك كەلە ناوچەی بیجاڕی بەخشی \"چوار\" بەرهەم دەهێنرێ‌، تێكەل بە ئاوی خواردنەوەی ئەو بەخشە بووە و خەڵكی لەگەڵ كێشە بەرەوڕوو كردۆتەوە.

\"3338.jpg\"

هاووڵاتییان لەو باوەڕە دان، ئاوی خواردنەوەی بەخشی \"چوار\" لە پارێزگای ئیلام بۆنی مادەی \"گوگرد\"‌ی لێ‌ دێت.

بەخشی چوار لە 20 كیلۆمیتریی ناوەندی پارێزگای ئیلام هەڵكەوتووە و زیاتر لە 12 هەزار دانیشتووی هەیە.