١٢٠٠ بێكاری كارناسای باڵاو دوكتوڕا سەردانی فەرمانداری \"بەدرە\"یان كردووە
15:51 - 7 رێبەندان 2713
ئاژانسی كوردپا: لە شارێكی بچووكی وەكوو بەدەرە لەئوستانی ئیلام زیاتر لە ١٢٠٠ بێكاری دەرچووی زانكۆ بوونی هەیە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، بەرپرسێكی حكوومەتی لە شاری بەدرە، باسی لە سەردانی زیاتر لە١٢٠٠ كەسی خاوەن بڕوانامەی كارناسایی باڵا و دوكتورا بە مەبەستی دۆزینەوەی هەلی كار بۆ فەرمانداری ئەو شارە، كردووە.
بە وتەی موراد حاسڵی، رێژەی بێكاری لەشاری بەدرە زۆر لە سەرێیەو هەتا ئێستا زیاتر لە ١٠ فەرمانگەی تازە دامەزراو رێوشوێنیان بۆ دیاری نەكراوە و ناجێگیرن.
فەرمانداری بەدڕە لەو بارەیەوە رایگەیاندووە: سەرجەم زەمین و مڵكە ئیدارییەكانی سەر بە دەوڵەت، لەلایەن خەڵكەوە و بەشێوەی خۆبەخش و بە خۆرایی پێیان دراوە.
فەرمانداری بەدرە لە وتووێژێكدا لەگەڵ سایتی \"تسنیم\"، خۆی لە وردەكارییەكانی رێژەی راستەقینەی بێكاران لە شاری بەدرە، بواردووە.
بوونی زیاتر لە ١٢٠٠ بێكاری خوێندەوار لە شاری بەدڕە، كە حەشیمەتەكەی زیاتر لە بیست هەزار كەسە، لەحاڵێكدایە كە عەلیمحەممەد ئەحمەدی نوێنەری ئیلام لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتبووی: یەک میلیارد و ٧٠٠ میلیۆن \"ریاڵ\" بودجە بۆ پەرەپێدان بە شارەكی سەنعەتیی بەدڕە تەرخان كراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی \"مهر\" لەراپۆرتێكدا لەژێر ناوی \"بەدرە شارێكی تازە دامەزراو و بنكەی بێكاری\" بڵاوی كردبوویەوەە، کە بەداخەوە زۆربەی لاوانی بەدرە بە هۆی نەبوونی پیشەیەكی شیاو، دەستیان داوەتە خۆكوژی و كۆچكردن بۆ شوێنەكانی دیكە.
بەخشی بەدرە لە سەرەتای مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا بەشێوەی فەرمی كرا بە شارستان.
بەدرە لە ٧٠ كیلۆمیتری شاری ئیلام هەڵكەوتووە دانیشتوانیشی هاووڵاتییانی کورد زمان پێکی دینن.
پێشتریش هاووڵاتییەی كورد شارستانی ئابدانان كە ٧ منداڵی پزیشكی هەبوو، داوای لە لێپرسراوانی حكوومەتی ئوستانی ئیلام كردبوو، كە هەلی كاریان بۆ برەخسێنن.
بەپێی دوایین ئامار، ٧٦٨ هەزار بێكار لەئێران هەیە و سەرجەمیان خاوەن بڕوانامەی فەوقی دیپڵۆم هەتا \"دوكتورا\"ن.
كارناسانی بواری كۆمەڵایەتیی لەئێران لەو باوەڕەدان، دۆخی نالەباری ئابووری، نەبوونی مودیرییەت و سەقەتی سیستمی پەروەردەیی وڵات، كێشە كۆمەڵایەتیی و فەرهەنگییەكان لەهۆكارە سەرەكییەكانی بیكاریی دەرچوانی زانكۆ لەئێران دێنە ئەژمار.