بێ بارانی، بووکە بارانەی بە منداڵان ساز کرد+وێنە
19:37 - 12 رێبەندان 2714
ئاژانسی کوردپا: منداڵان و مێرمنداڵانی کورد رێوڕەسمی کۆنی بووکە بارانەیان کە شاری کامیاران بەرێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یەکێک لە کۆنترین رێوڕەسمەکانی کوردستان، کە لە وەرزی بێ بارانیدا ئەنجام ئەدرێت، لەلایەن کیژ و منداڵانی کامیارانییەوە بە جلوبەرگی رەنگاورەنگ و شێعری فۆلکلۆرەوە بەرێوەچوو.
ئەو رێوڕەسمە بە بەشداریی دەیان منداڵ و مێرمنداڵ و بۆ ماوەی دوو رۆژ بە بەشداریی کچانی باخچەی ساوایانی \"کیژان\"، \"شاپەرەک\" و \"نوور\" بەڕێوەچوو.
بە گوتەی بەرێوەبەرانی ئەنجومەنی پەروەردە فیکریی منداڵان و مێرمنداڵانی شارستانی کامیاران، ئەو رێوڕەسمە بە مەبەستی زیندوو هێشتنەوەی رێوڕەسمە کۆنەکان\" بەڕێوەچووە.
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە، کە لە دێهلوڕان باران نەباریوەو زەوی دیمەکار چاوەڕێی باران بارینە.
هەواڵدەریی فارس لەو بارەیە بڵاوی کردەوە، کە خەڵکی گوندەکانی باشووری کوردستانی ئێران بە خوێندنەوەی شێعری کوردی درگا بە درگا دەگەرێن و بۆ باران بارین دەپارێنەوەو دۆعا دەکەن.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردووشدا تۆز و خۆڵ ژیانی خەڵکی لە ناوچەی دێهلوڕان بەرەوڕووی گرفت کردۆتەوە.
بووکە بارانە رێوڕەسمێکی کۆنی کوردەوارییە کە لەوەرزی بێ بارانی و وشکەساڵیدا بەرێوە دەچێت، کچان منداڵ و مێرمنداڵ لە گوندەکان لە شێوەی خاچ دوو دار پێکەوە دەبەستن و جلوبەرگی کوردیی کچانەی لەبەر دەکەن و دەچنە بەردەم ماڵان و پووڵ، سنجوو، خورما و نوقڵ وەردەگرن و پاش گەڕان بە ناودێیدا، دەچنە گۆڕستانی گوندەکە و لەوێ بووکە بارانەکە دەسووتێن یان دەیخەنە نێو ئاوی چۆمەوەو لە کۆتاییدا منداڵان دیاری و خەڵاتەکان لە نێو خۆیاندا، دابەش دەکەن.
شێعری بووکە بارانە:
هەناران مەناران {hanârân manârân }
یا خوا دابکەتە باران {owâ dâ bekâ bârân x ya }
بۆ فەقیران و هەژاران { bo faqirân wa haârân}
یا خوا باران ببارنێ { ya xowâ bârân bebâreny}
بوسهر قوڕینەی بەهارێ { bo sar qorina bahâry}
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، یەکێک لە کۆنترین رێوڕەسمەکانی کوردستان، کە لە وەرزی بێ بارانیدا ئەنجام ئەدرێت، لەلایەن کیژ و منداڵانی کامیارانییەوە بە جلوبەرگی رەنگاورەنگ و شێعری فۆلکلۆرەوە بەرێوەچوو.
ئەو رێوڕەسمە بە بەشداریی دەیان منداڵ و مێرمنداڵ و بۆ ماوەی دوو رۆژ بە بەشداریی کچانی باخچەی ساوایانی \"کیژان\"، \"شاپەرەک\" و \"نوور\" بەڕێوەچوو.
بە گوتەی بەرێوەبەرانی ئەنجومەنی پەروەردە فیکریی منداڵان و مێرمنداڵانی شارستانی کامیاران، ئەو رێوڕەسمە بە مەبەستی زیندوو هێشتنەوەی رێوڕەسمە کۆنەکان\" بەڕێوەچووە.
رێوڕەسمی کۆنی بووکە بارانە لە شاری کامیاران
رێوڕەسمی بووکەبارانە، لە ماوەی راۆژانی رابردووشدا هاووڵاتییانی کورد لە دێهلوڕان ئەو رێوڕەسمەیان بۆ باران بارین بەریوە بردووە.ماوەی زیاتر لە دوو مانگە، کە لە دێهلوڕان باران نەباریوەو زەوی دیمەکار چاوەڕێی باران بارینە.