٢٤ بینای مێژوویی لە پارێزگای سنە خەساریان بەرکەوتووە

14:00 - 25 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: بە هۆی هاتنی سێڵاو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ٢٤ بینای مێژوویی پارێزگای سنە، خەساریان بەرکەوتووە.

جێگری میراتە فەرهەنگییەکانی ئیدارەی گشتیی میرات فەرهەنگیی پارێزگای سنە، ڕایگەیاندووە: ٢٤ی بینای مێژوویی ئەم پارێزگایە، بە هۆی هاتنی سێڵاو، بڕی ٥٠ میلیارد تمەن خەسارەتیان بەرکەوتووە.

بە وتەی محەممەد ڕەشیدی: قەڵای مێژووی زێویە، پردی شیخ، عەماراتی خەسرئاوا، عەماراتی وەکیل، خانەی ئەحمەدی، عەرەبزادە و بیناکانی شاری سەقز و بیجاریش، لە بینا مێژوویەکانن، کە تووشی خەسارەت بوون.

جێگری میرات فەرهەنگی، بە ئاماژە کردن بە خەسارەتی زیانی بینا مێژووییەکان ڕایگەیاند: بە گشتی بە هۆی هاتنی سێڵاو، بینا مێژووییەکانی پارێزگای سنە،بڕی ٥٠ میلیارد تمەن خەسارەتیان بەرکەوتووە.