بینای مێژووی \"تاق گرا\" لەئوستانی کرماشان لەبەرەبەری لەناوچوون دایە+ وێنە

14:50 - 6 رێبەندان 2713
ئاژانسی کوردپا: بینای بەردین و مێژوویی \"تاق گرا\"، کە لە سەر جادەی کرماشان ـ سەرپێڵ زەهاو هەڵکەوتووە، بەهۆی کەمتر خەمی ناوەندە پێوەندیدارەکان مەترسیی لەناو چوونی لەسەرە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ١٥ کیلۆمیتری شارستانی سەرپێڵ، لە تەنیشت رێگەی کەونارایی \"سنگفرشی\" بینایەک هەڵکەوتووە کە بە بینای بەردینیی تاق گەرا ناسرا و ئەو رووبەری ئەو بینایە لە ٣٧ میتری چوار گۆشە پێکهاتووە.

هێندی سەرچاوە و مێژوونووس، مێژووی بینای تاق گەرا( تاق شیرین) دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان و هێندی بەڵگەش سەلمێنەری ئەوە کە ئەو بینایە لەسەردەمی ئەشکانییەکاندا دروست کرابێت.

هاووڵاتییانی ناوچەی سەرپێڵ وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆیان لە دۆخی ئەو بینا مێژووییە،م لەو باوەڕەشدان کە ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەئوستانی کرماشان لەپاراستنی بینای تاق گەرا کەمتر خەمن.

دەگوترێت، ئەو شوێنە مێژووییە بە نرخە لە ئێستادا وەکوو کەلاوەیەکی لێهاتووە و بەهۆی پیسبوونی شوێنە، هیچ کەسێک سەردانی ناکات.

بینای تاقە گەرا بە تەواوەوتی لە بەردی داتاشراو دروست کراوە و بەردەکان بە گەچ بەیەکەوە پێوەند دراون.

بەپێی بەڵگە مێژووییەکان، ئەو بینایە بە مەبەستی \"پاسگای مەرزی\"، شوێنی حەوانەوەی کاتیی پاشاکان، بینایەک وەکوو سیمبولی سەرکەوتن و گرتنی رێوڕەسم و هەروەها کاروانسەراش کەڵکی لێ وەرگیراوە.

وێنە: بازی دراز

\"18058.jpg\"

\"18057.jpg\"

\"18060.jpg\"

\"18059.jpg\"