بیلمەتێکی کورد لە ئامریکا بە هۆکاری نادیار گیانی لە دەست دا

15:59 - 24 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: لاوێکی بە بەهەرەی کورد و خەڵکی شاری دیواندەرە، لە وڵاتی ئامریکا بە هۆکاری نادیار گیانی لە دەستدا.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، \"عادڵ کەریمیان\"، تەمەن ٢٥ ساڵ یەکێک لە بلیمەتەکانی نەتەوەی کورد خەڵکی شاری دیواندەرە، کە لە وڵاتی ئامریکا لە یەکێک لە زانکۆکانی ئەو وڵاته خەریکی خوێندن بوو، ڕۆژی ڕابردوو، بە هۆکاری نادیار گیانی لە دەستدا.

ئەو خوێندکارە بلیمەتە کوردە ساڵی ڕابردوو، بۆ درێژەدان بە خوێندن لە یەکێک لە زانکۆکانی ئامریکا سەرقاڵی خوێندن بوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو لاوە کوردە ڕانەگەیەندراوە.