بیست و سێ‌ گوندی شاری جوانڕۆ لە ئاوی خواردنەوە بێبەرین

15:33 - 21 خاکەلێوه 2712
كوردپا: فەرمانداری شاری جوانڕۆ رایگەیاند، 23 گوندی سەر بە شارستانی جوانڕۆ لە خواردنەوەی ئاوی تەندرووست بێبەرین.

مستەفا عەزیمی وتی: لە كۆی گشتیی 103 ئاوایی سەر بە جوانڕۆ 14 ئاوایی ناوە بەناوە خزمەتگوزارییان پێدەكرێت و لەژێرچاوەدێریی ئیدارەی ئاودا نین و هەروەها 23 گوندی دیكەش لە ئاوی خواردنەوەی سالم بێبەرین.

لە كۆی گشتیی ئەو 103 ئاواییە 24 گوند لە ئاوی خواردنەوەی تەندروست بێبەرین و گوندەكانی دیكەش بە شێوەی پێویست خزمەتگوزارییان بۆ ناكرێت.

فەرمانداری جوانڕۆ بە هەواڵدەریی ئیرنای راگەیاندووە، لە شاری جوانڕۆ 37 سەرچاوەی ئاو و بیریكی قووڵ و كانیاوێك بە مەبەستی خواردنەوەی ئاو كەڵكیان لێ‌ وەردەگیرێت.