بیجاڕ/ وێنەگرێکی کورد پیشانگەیەکی بەناوی "مەرگ" کردەوە + وێنــــە

22:01 - 16 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: \"جەمشید فەرەجوەند فەردا\" وێنەگری کوردی خەڵکی شاری بیجار پیشانگەیەکی وێنەگری لەسەر ژیان و کار کردنی کەسێکی قەبر هەڵکەن لە گۆڕساتنی ئەو شارە کردەوە.

جەمشید فەرجوەند فەردا وێنەگری کوردی خەڵکی بیجاڕ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، \" پیشانەگەی \"مەرگ\" کە لەسەر ژیان و کار کردنی کەسێکی قەبر هەڵکەنە، ٤٠ وێنەی لە خۆ گرتووە و سەرجەم وێنەکان لە ماوەی ٢٥ ساڵ کاری وێنەگریی خۆمدا گیراون.

ئەو وێنەگرە کوردە لە وڵامی پرسیارێکدا کە بۆچی ئەو پیشانگەیەی لە گۆڕستان کردۆتەوە، رایگەیاند: لەراستیدا من ئەو پیشانگەیەم بۆ مردووەکان کردۆتەوەو لە نووسراوەیەکدا کە لەو پەیوەندییەدا بڵاوم کردۆتەوە، رامگەیاندووە: ئەو پیشانگەیە تایبەتە بە کۆچکردووەکان و مەبەستیشم لەم کارە تەنیا بە ئاگا هێنانەوەی زیندوانە کە بزانن شتێک بەناوی مەرگ بوونی هەیە.

فەرجوەند فەردا راشیگەیاند: ئەو وێنانە لە کاتی کار کردندا لە کەسێک بەناوی \"عیبادوڵڵا شەعبان‌پوور\" گیراون کە زیاتر لە ٣٠ ساڵە لە گۆڕستانی باغ رزوانی شاری بیجاڕ سەرقاڵی قەبر هەڵکەندنە و سەرجەمی ئەو ٤٠ وێنەیەش لەکاتی کار کردنی ناوبراودا گیراون.

جەمشید فەرەجوەند ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە شاری \"بیجاڕ\"ی سەربە ئوستانی کوردستان لە دایک بووە و لە رشتەی گرافیکدا بڕوانامەی کارناسیی زانکۆی هونەری تارانی وەرگرتووە و زیاتر لە ٢٥ ساڵە خەریکی کاری وێنە گرییە.

ئەو وێنەگرە لە ١٥٢ فستیڤاڵی نێوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوەو دوایین جار لە فستیڤاڵی \"شەمیمی بەهار\"ی ئەمساڵداو لە نێوان ٦ هەزار و ٨٠٠ بەرهەمدا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
\"13771.jpg\"

\"13772.jpg\"

\"13769.jpg\"

\"13770.jpg\"

\"13773.jpg\"

\"13775.jpg\"

\"13776.jpg\"