بیجار/\"كۆبانی لە خۆمانە\" بۆتە دروشمی سەر شووشەی ماشێنەكان

13:20 - 21 رەزبەر 2714
ئاژانسی كوردپا: هاووڵاتیانی كورد لەشارەكانی دێگولان و بیجار بە نیشانەی پشتیوانی لە خۆڕاگریی كۆبانی لە كوردستانی سووریا، رژانە سەر شەقامەكان و بە نووسینی دروشم لە پشتی ماشێنەكانیان هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ خەڵكی كۆبانی دەربڕی.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەدرێژی پشتیوانییەكانی خەڵكی كورد لەشارەكانی كوردستانی ئێران لە كۆبانی، رۆژی رابردوو دانیشتوانی شاری بیجار بە وتنەوەی دروشمی \"كۆبانی لەخۆمانە\" هاتنە سەر شەقامەكان.

نووسینی دروشم لە پشتی ماشێنەكان رێگەیەكی تر بوو كە خەڵكی بیجار بە مەبەستی پشتیوانی و خۆڕاگریی كۆبانی بەكاریان هێنابوو.

\"22617.jpg\"
نووسینی دروشمی كۆبانی تەنیا نییە و بەدەستەوە گرتنی لەلایەن كەسانی لاو و بەتەمەنەوە دەرخەری ئەوە بوو كە ئەو پارچەیەی كوردستان ئامادەی پشتیوانی لە خەڵكی بەتەمەن، ژن و منداڵی كۆبانییە.

هاووڵاتییەكی ئەو شارە بە هەواڵدەریی كوردپا راگەیاند، خەڵكی بە زەوق و ورەیەكی تایبەتەوە هاتبوونە سەر شەقام و باسی لەوەش كرد، ئەو خۆپیشاندانە بێ‌مۆڵەتی فەرمیی ناوەندە فەرمییەكان و خۆڕسک بووە.

مەوادی نێوان شاری شیعە مەزهەبی بیجار هەتا سنە ١٤٢ كیلۆمیترە و لە كۆندا بە ناوی \"ویلایەتی گەورەی گەڕووس\" ناوبانگی دەركردبوو.

شاری \"دێولان\"‌یش وەكوو شارەكانی دیكەی كوردستان پشتیوانیی خۆی لەكۆبانی دەبڕیوە و خەڵكەكەی خۆپیشاندانیان وەرێ‌خستووە.

لەو خۆپیشاندانە ئاشتیخوازانەیەدا، سەبارەت بە هێرشەكانی داعش ناڕەزایەتی كراوە و داوا لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان كراوە كە هەر چی خێراتر بە هانانی كۆبانییەوە بچن.

كۆبوونەوەی خەڵكی شاری دێولان، لە مەیەدانی سەرەكیی ئەو شارە و بە بەشداری لاوان و خەڵكی بەتەمەنەوە بەڕێوە چووە.
\"22620.jpg\"

\"22619.jpg\"

\"22618.jpg\"

\"22613.jpg\"

\"22614.jpg\"

\"22615.jpg\"

\"22616.jpg\"