بۆکان/ قوربانیانی پژاندنی تێزاب لەسەر بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان پێداگرن

16:33 - 25 پووشپەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: پاش ئەوەی کە دوو شەو لەمەوبەر لەشاری بۆکان رووداوێکی تێزاب پژاندن بۆ سەر چوار ژن رووی دا، چالاکانی ژنان و بنەماڵەی قوربانیان بڕیاری بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانیان داوە و هاوکاتیش هەوڵیکی ناوەندە ئەمنیەتییەکان بۆ بە بەلارێدا بردنی خۆپیشاندانەکە رەت دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەشیکی بەرچاو لەچالاکانی ژنان لە راگەیندراوێکدا داوایان لەسەرجەم ژنان، چالاکانی مەدەنی و هاووڵاتیانی شاری بۆکان کردووە کە بە مەبەستی مەحکووم کردنی تێزاب پژاندن و پەڕەپێدان بە دیاردەی توندوتیژی بەدژی ژنان، خۆپیشاندانێکی هێمنانە وەرێ بخەن.

هەواڵنێری کوردپا لەناو شاری بۆکانەوە لەزاری چەند کەسێکەوە رایگەیاند، بەپێی راگەیندراوەکە بڕیارە ئێوارەیی ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕ کاتژمێر ٧ بەکاتی تاران لەبەردەم فەرمانداریی شاری بۆکان خۆپیشاندان بەڕێوە بچێت.

ئەو هاووڵاتیانە باسیان لەوەش کردووە، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە جموجولی خەڵکی لەناو شاری بۆکان ئاسایی نەبووە و بە هەر جۆرێک کە بۆیان کراوە یەکتریان لەو خۆپیشاندانە ئاگادار کردووەتەوە.

\"28193.jpg\"
لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێران بە شێوەی\" سەربەخۆ و بەدوور لەپڕنسیپەکان\" نووسراوەیەکیان لەناو شاری بۆکان لەزاری بنەماڵەی قوربانیانەوە هەڵواسیوە.
لە نووسراوەکەدا هاتووە کە بنەماڵەی قوربانییەکانی پژاندنی تێزاب دەستخۆشیان لە ناوەندە پێوەندیدارەکانی شاری بۆکان کردووە و ئەمەگناسی خۆیان بۆ دەستبەسەرکرانی بکەرانی ئەو رووداوە دەربڕیوە.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بۆ وەرگرتنی زانیاریی لەسەر راستی و دروستی ئەو نووسراوەیە پێوەندی بە بنەماڵەی قوربانیانەوە کرد و هەر ئەوانیش ئەو نووسراوەیەیان رەت کردەوە.

دوو کەس لەئەندامانی ئەو بنەماڵانە لەو باوەڕەدابوون کە ئەو هەوڵەی ناوەندە پێوەندیدارەکان تەنیا بۆ بە بەلارێدا بردنی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆیە.

لەو بارەیەوە چالاکانی مافەکانی ژنان باسیان لەوە کردووە، حکوومەتی ئێران پاش رووداوەکەی شاری هوتێل تارای مەهاباد ترسی لێنیشتووە و دەیهەوێ لەو رێگەیەوە ئەو کردەوەیە توندوتیژییە بێدەنگ بکات.

شەوی سێ شەممە رێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕ چوار کچ و ژن لە سێ رێیانی سەنگینی شاری بۆکان تێزابیان پێدا کرا و بە توندی بریندار بوون.

سوێسنە ئیسماعیل نژاد تەمەن ٢٤ ساڵ و خوێندکار ناوی یەکێک لەو قوربانیانە بوو کەلەو بارەیەوە عەلی ئیسماعیل نژاد چالاکی سیاسی و برای سوێسنە، لەلێداونێکدا بۆ ئاژانسی کوردپا ئەو هەوڵەی بە \" ئەمنیەتی\" وەسف کردبوو.

\"28195.jpg\"


لینک‌های مرتبط:
\" target=\"_blank\">هەواڵی تەکمیلی لەسەر پژاندنی تێزاب لەشاری بۆکان+وتووێژ
\" target=\"_blank\">لەبۆکان سێ ژن تێزابیان پێداکرا + شوناس