بۆکان؛ گواستنەوەی هاووڵاتییەک بۆ شوێنێکی نادیار

18:06 - 24 گەلاوێژ 2722

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەک بە ناوی "جەلال ئەمینی" خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار، ڕاگوێزرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە داخستنی جاددەی "میراوا" بۆ بۆکان، ماشینی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان ڕاگرتووە و بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە، دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە.

جەلال ئەمینی هاوژینی عەزیمە ناسری، زیندانیی سیاسیی پێشوویە کە مانگی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو و مانگی بەفرانباریی ساڵی ١٣٩٩، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکان دەسبەسەر و پاش چەند مانگێک لە دەسبەسەرکرانی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ، ئازاد کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.