بۆکان؛ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

11:34 - 19 جۆزەردان 2722

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "واحید حەمزە" کوڕی حەسەن خەڵکی "سارۆقامیشـ"ـی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و هەتا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو، بێئاکام ماوەتەوە.

"واحید حەمزە" مانگی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠، بۆ ماوەی دوو حەوتوو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە خێزاندارو خاوەنی منداڵێکە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری گیران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.