بۆکان؛ شەهریار محەممەدی لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکاندا گیانی لەدەست دا

11:52 - 28 خەزەڵوەر 2722

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ۲۷ی خەزەڵوەر، خۆپیشاندەرێک بە ناوی "شەهریار محەممەدی" خەڵکی بۆکان، لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکاندا و بە تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان، گیانی لەدەست دا.

دەوترێ، کە دوو هاووڵاتیی دیکەی خۆپیشاندەر، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ۲۷ی خەزەڵوەر، لە شاری بۆکان بەهۆی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکان گیانیان لەدەست دا و ئەو هەواڵە لە لایەن ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپاوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.