بۆکان؛ شێرکۆ تابناک بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا
15:54 - 22 سەرماوەز 2721
ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی 'شێرکۆ تابناک"، خەڵکی بۆکان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا.
ئەو هاووڵاتییە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی بۆکان، بە تۆمەتی "پڕۆپاگەندە دژی نیزام لە ڕاستای بەرژەوەندیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران" بە ٥ مانگ زیندانی تەعزیری و ٧ مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرابوو.
شێرکۆ تابناک ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ئازاد کرابوو.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردبوو.