بۆردومانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن توركیەوە دەستی پێكردەوە
13:31 - 15 رێبەندان 2711
كوردپا: پاش دوو مانگ لە راگرتنی هێرشی ئاسمانیی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە بۆ سەر ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، دوێنی جارێكی تر دوو فڕۆكە چەند ناوچەیەكی هەرێمیان بۆردومان كرد.
هەواڵدەرییەكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرایان كردووە، دوێنێ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە پاش دوو مانگ جارێكی تر بۆردومانی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمیان دەست پێكردۆتەوە و بۆ ماوەی چەند كاتژمێر بەسەر ئاسمانی هەرێمدا سووڕاونەتەوە و ناوچەكانی زاب، نێروە و رۆكان لە سنووری باڵەكایەتیان بە خەستی بۆردومان كردووە.
ماڵپەڕی خەندانیش لەم بارەوە نووسییە فڕۆكە جەنگییەكان زۆر بە نزمی بەسەر چایاكانی \"گاڕە و مەتین\"دا سووڕاونەتەوە و ئەمەش جارێكی تر بۆتە هۆی ترس و دڵەڕاوكێ لەناو دانیشتوانی ئەو ناوچانە.